کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی کارمەندانی دامەزراوە توانابەخشییەکان لە شاری تاران
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە کارمەندانی دامەزراوە توانابەخشییە خسووسییەکان و کەمپەینی کەم ئەندامان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر رێکخراوی بەرنامە و بوودجە لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی نوێنەری کارمەندانی ناڕازی، ماوەی هەشت مانگە بە حقووقی ساڵی ڕابردوو کارمان کردووە و رێکخراوی بەرنامە و بوودجە سەرباقی ئەمساڵی هێشتا پێ نەداوین. دەشڵێ، لەم ماوەیەدا هەروەها حەقدەستی پەرەستارانی کەم ئەندامان و باقی مەزایاکانی کارمەندان پەرداخت نەکراوە و دەبێ سەتاسەدی بوودجەی بێهزیستی بدرایە، بەڵام تەنیا ٤٩ لەسەدی دراوە و ٥١ لەسەدی ماوەتەوە.