فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوی ناڕەزایەتی کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی ڕەشت
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە، کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی ڕەشت لە ناڕەزایەتی بە لە خوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان، پێنەدانی حەقی بیمەکانیان وەپشت گوێ خستنی گەڵاڵەی گرێبەستی پیشەی و تەرحی ریزبەندی پیشەی، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
ئەو کارمەندانە دەڵێن، سەرەڕای بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانمان لەم هەموو کێشە و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییانە، تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی دەوڵەت گوێ نەداوەتە ویست و داخوازەکانمان خۆ دەبوێرن و چیتر ناتوانین ئەم بارو دۆخە نالەبارە قەبووڵ کەین. شایانی باسە کە کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئازەربایجان شەرقیش هەر بەم هۆیەوە کۆبوونەوەی نارەزایەتیان دەربڕی بوو.