فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند
یەکشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۱   |  25-09-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سێپتامبری ٢٠٢٢، لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند، کۆبوونەوەیەکی چەند سەد کەسی بە ئامادەبوونی ئێرانیەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن گروپ و چینە جۆربەجۆرەکان و هەروەها غەیرە ئێرانییەکان، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵک لە ئێران، وەک مەحکووم کردنی کوشتنی دەوڵەتی مەهسا ئەمینی و دژی حکوومەتی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو.
لەم خۆپیشاندانەدا بە زمانەکانی فارسی، کوردی، فینلاندی و ئینگلیزی دروشمگەلێکی وەک مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی، بژی مانگرتنی سەرتاسەری، ژن ژیان ئازادی و بەرگری لە خەڵکی ئێران و دژی کۆماری ئیسلامی وترانەوە و بە ئامادەبوونی میدیای فینلاند.
لە لایەن حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هاوڕێ مەرزیە نەزەری بە زمانی فینلەندی و هاوڕێ ڕەشید ڕەزاقی بە زمانی فارسی، وتارێکی کورتیان سەبارەت بە ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران، داواکارییەکانی، پێویستی پشتیوانی لێکردن، تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی، پێویستی بەیەکەوە گرێدانی بزووتنەوە رادیکاڵەکان لە ئێران، ئارامکردنەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپشتی جیهانی لەگەڵ راپەڕینی خەلکی ئێران و بەتایبەت ژنان پێشکەش کرد.
کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ١٤ بەردەوام بوو. کۆبوونەوەکە بە گوتنی گۆرانی یەکسانی و گۆرانی یار دەبێستانی کۆتایی پێهات.