فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ئیعترازی کرێكارانی ئاوو ئاوه‌رۆی ئه‌هواز
دوشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۱   |  04-04-2022

کرێكارانی ئاو وئاوه‌روی مه‌نته‌قه‌ی یه‌كی ئه‌هواز بۆده‌ربرێنی ناره‌زایه‌تی له‌دژی قه‌راردادی كاتی له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوزستان كۆبونه‌وه‌. كرێكاره‌كان رایانگه‌یان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ١٣٩٥وه‌ ته‌واو وه‌خت كارمان كردووه‌، به‌ڵام وه‌ك كرێكاری وه‌رزی حسابمان بۆده‌كه‌ن ولانی كه‌می حقوقمان پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هیچ جۆره‌ مه‌زایای وه‌ك ئیزافه‌ كاری حه‌قی شیفت و مه‌ره‌خه‌سی كاریمان پێ نادرێ.
كرێكاره‌كان ئاماژە بەوەش دەکەن كاتیك داوای جێژنانه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٩٩و١٤٠٠ مان كردووه‌، خاوه‌ن كاره‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی ده‌ركردنی لێكردون. كرێكارانی شیركه‌تی ئاوو ئاوه‌رۆی ئه‌هوازو چه‌ند شاری دیكه‌ی ئوستانی خوزستان له‌ساڵی ١٤٠٠ چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوزستان كۆبونه‌وه‌ وله‌دژی شه‌رایه‌تی كاری خۆیان ناره‌زایه‌تیان ده‌ر بریوه‌.