فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ئێعتڕازی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۴   |  05-05-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، هەمەدان، بووشێهر، ڕەشت، زەنجان، ئەهواز، شاری کورد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، سنە، کرماشان، مەریوان، ئیلام، بیجاڕ، خوزستان، هۆرمۆزگان، گیلان، زەنجان و ئیسفەهان، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری “بەکردەوە دەرهێنانی بێ کەموکورتی بەندەکانی ٦ و ٩ی پەسەندکراوی ڕەشەممەی ساڵی ٨٥ی هەیئەت وەزیران” و “ئیجرایی کردنی ئاییننامەی ۲٤ی گەلاوێژی ساڵی ٨٩ی هەیئەت مۆدیرەی کاتی شیرکەتی مۆخابەراتی ئێران” بوون.