کۆبوونەوەی ئێعتڕازی سەرلەنوێی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی تەورێز، هۆرمۆزگان، گیلان، سنە، مەریوان و بیجاڕ، لە ناڕەزایەتیی بە زوڵم و ستەمی مۆدیرانی ستادی ئیجرایی و تەعاونی سپا وەک خاوەنانی شیرکەتی مۆخابەرات، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدوای تەعتیلاتی جەژن، ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستی پێکردووەتەوە و ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای مۆخابەرات لەمشارانە، خوازیاری جێەجێ کردنی خواستەکانیانن.