فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ئێعتڕازی کرێکارانی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی لاوان
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە “هەڵاواردن لە جیاکردنەوەی کارەکان” و “تایبەتمەندییەکانی ناوچەی عەمەلیاتی” دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان ڕایانگەیاندووە، تا کاتێک کە خواستە ڕەواکانی سەرجەم کرێکارانی ناوچەی عەمەلیاتی دەستەبەر نەبێ، یەکگرتووانە درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.