فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی بنەماڵەی ئاروین نیکپەی لە بەرامبەر بینای ئیتلاعاتی مەریوان
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، بنەماڵەی ئاروین نیکپەی لە بەرامبەر بینای ئیتلاعاتی مەریوان بە مەبەستی بەدواداچوونی بارودۆخی تەندروستیی ڕۆڵەکەیان کە بەبێ تێپەڕکردنی ڕەوتی دەرمانی پاش هەوڵی خۆکوشتن، گەڕێندراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات و لە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەرییە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ئاروین نیکپەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەمشارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ئەمبوڵانس گوازترابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان.