کۆبوونەوەی بەربڵاوی خەڵکی ئابادان لە ساڵوەگەڕی کارەساتی مێترۆپۆل
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان، لە یەکەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی مێترۆپۆلی ئابادان، هاووڵاتییانی ئەو شارە و بنەماڵەی قوربانییانی ئەو ڕووداوە، لە بەردەم مێترۆپۆلی ئابادان کۆبوونەوە و یادی ئەو قوربانییانەیان بەرز ڕاگرت.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم، ڕێگاکانی شەقامی ئەمیر کەبیر، شوێنی “مێترۆپۆلـ”ـیان داخستبوو، بەڵام سەرەڕای میلیتاریزەکردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن ئەو هێزانەوە، خەڵکی ئابادان و بنەماڵەی قوربانییان خۆیان گەیاندە شوێنی کارەساتەکە و یادی قوربانییانیان بەرز ڕاگرت.
بینای دووانەی مێترۆپۆلی ئابادان کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی ڕووخا و بەهۆیەوە ٤٣ کەس لە هاووڵاتییانی ئابادان گیانیان لەدەست دا.