کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی لەشکەری، کشوەری و تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی لەشکەری، کشوەری تەئمینی ئیجتماعی، تەندرووستی و دەرمان، مۆخابەرات و باقی سندووقەکانی دیکە، لە شاری کرماشان، یەکگرتووانە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراونی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تا کاتێک مافەکانمان وەرنەگرین، ناچینەوە ماڵەکانمان”، “موعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، نا بۆ ئێعدام”، “خانەنشین ڕاپەڕە بۆ نەمانی هەڵاواردن” و “جەهانگیری ڕۆستەمی دەبێ ئازاد بکرێ”، ڕایانگەیاند، هەتا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە.