فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی کشوەری لە کرماشان
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، خانەنشین کراوانی کشوەری لە کرماشان، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “نە سەرما و نە گەرما هیچیان پێشمان پێ ناگرێ” و “دەرمان و گوزەرانمان، خراپتر لەهەموو کات”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “سەرنج دان بە بارودۆخی گوزەران و دەرمانیان”، “درانی سەروەختی مافی هەمیشەییان” و “بردنەسەرێ ئاستی حقووقی خانەنشینیان” بوون.