شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ندكراوی سیاسی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” كه له نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” تاران خەوێندرابوو، له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ تێكچوونی باری ته‌ندرووستی “حسێن ڕه‌ونه‌قی”، بێهداری زیندانی ئێڤین ناوبراوی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” گواستەوە و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به‌دوایاندا وە‌ڕێكه‌وتبوون، به‌ڵام له‌نێوه‌ی ڕێگه‌دا ونبوون. بەڵآم كاتێك ئامبۆڵانسه‌كه گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی “ده‌ی” خه‌ڵكیکی زۆر بۆ پشتیوانی له‌و به‌ندكراوه سیاسیه كۆببوونه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه چاویان بە کورەکەیان بكه‌وێت. هاوكات كۆمه‌ڵێك له خەڵکی ئازادیخواز له به‌رده‌م دەفته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و خوازیای پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” بوون.