کۆبوونەوەی زەرەرمەندانی تۆڕی “کینگ مانی” لە تاران
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان و سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، ژمارەیەک لە زەرەرمەندانی تۆڕی کریپتۆکێرنسی “کینگ مانی” لە بەرامبەر دەرگای ناوەندی فێرکاریی تۆڕی بادەران هەڵکەوتوو لە تاران دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
ناڕازیانی بەشداربوو لەم کۆبوونەوەیە، لەڕێگەی وتنەوەی درووشم خوازیاری گەڕانەوەی سەرمایە لەدەستچووەکانیان بوون . بەوتەی ناڕازیان، شیرکەتی بادەران گوستەران بە کڕین و فرۆشتنی دراوی دیجیتاڵی نافەرمیی وەک کینگ مانی ساختەکاریی ئەنجام داوە و زەرەر و زیانێکی زۆری لە هاووڵاتییان داوە.