فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی سەرانی گرووپی ٧ لە ژاپۆن
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023

ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، لە شاری هیرۆشیما لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن، کۆبوونەوەی سەرانی G7 دەستی پێکرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت. لەو کۆبوونەوەیەدا کە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمریکا، فەڕانسە، بریتانیا، ئاڵمان، کانادا و ئیتالیا بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە کە تا ڕێکەوتی ٣١ی گوڵان بەردەوام دەبێت، جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئۆرووپا، ئەندۆنێزی، هێندوستان، کۆرەی باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون. کۆبوونەوەی سەرکردەکانی G7 کە بە یەکێک لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییە گرنگەکان لە چارەسەری کێشە سیاسیی و ئابوورییە جیهانییەکان دادەنرێت ، لە هۆتێل گراند پرایس هێرۆشیما بەرێوەدەچێت. جێگەی ئاماژەیە، ئەمریکا لە رێکەوتی شەشی ئاگوستی ساڵی ١٩٤٥دا بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشیکردە سەر هێرۆشیما و لە نۆی ئاگۆستی هەمان ساڵیشدا بە بۆمبێکی دیکەی ئەتۆمی هێرشیکردە سەر ناکازاکی و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٢١٠ هەزار کەس.