کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۲   |  21-08-2023
خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات بە شێوەی سەراسەری لە شارەکانی، بەندەرعەباس، ڕەشت، مەشهەد، ئەراک، ئەهواز و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئێستخدامی ساڵی ٨٩” و “چارەسەر کردنی کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان”، بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک لە بەرامبەر شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.