کۆبوونەوەی سەرتاسەری کرێکارانی ڕەسمی نەوت
دوشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۴   |  04-08-2025

ئەمڕۆدووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کارمەندانی ڕەسمی سەنعەتی نەوت لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عەمەلیاتی و سەنعەتی، بە شێوەی سەرتاسەری دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەناوچەکانی، سەکۆی ٤٠ دانەی شیرکەتی نەوت و گازی پارس POGC، شیرکەتی دامەزراوەی گازێ پارسی جنووبی SPGC، پاڵاوگەکانی ١٠، ١١، ١٢ و یەکی شیرکەتی نەوت و گازی عەسەلوویە سایتی ١ و سازمانی ناوچەی تایبەتی ئابووری وزەی پارس، لە ناڕەزایەتیی بە سەرنج نەدان بە خواستی مەعیشەتی، حقووقی و شۆغڵی کرێکاران و کارمەندانی ڕەسمی بەڕێوەچووە.