فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی سەرلە نوێی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، بە ڕێپێوان لە شەقامی نشات لەمشارە و وتنەوەی درووشمی “نە مەجلیس نە دەوڵەت، نین لە بیری میللەت”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی یەکسان سازی دیاری کردنی سەبەتەی گوزەران بە پێی تەرحی ئیسلاحی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “پێدانی حەقی چوونەسەرەوەی ٦٥ لەسەدی حقووقی ساڵەکانی ٩٩ و ١٤٠٠” و “دانی جێژنانە دوو بەرابەر و مووچەی دەرمانی خۆڕایی”ن.