فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی بۆ پشتیوانی لە رەزاشەهابی لەشاری ئیستانبۆل
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سەندیکای کرێکارانی تورکییە بۆ پشتیوانی لە رەزا شەهابی لە شاری ئیستانبۆل، کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتییان بەرێوەبردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە ئەندامانی سەندیکای کرێکارانی تورکییە بۆ پشتیوانی لە رەزا شەهابی، ئەندامی هەیئەت مودیرەی سەندیکای ئۆتوبووسڕانی تاران و دەورووبەر و هەروەها ئەندامانی بەندکراوی ئەم سەندیکایە، لە بەرامبەر کونسوولگەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیستانبۆل کۆبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری ئازادی ئەم بەندکراونە بوون.