فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی جووتیاران و خاوەن تراکتۆرەکانی قەلعە گەنج
سێشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۳   |  02-04-2024

رۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوە، جووتیاران و خاوەن تراکتۆرەکانی قەلعە گەنج لە ناڕەزایەتی بە کەمکردنەوەی بەشە سووتەمەنی لەبەردەم جیهادی کشتوکاڵی ئەم شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
جوتیارێکی ناڕازی ڕایگەیاند: ئێمە خەریکی دروێنەکردنی گەنم لە کێڵگەکانەوەین، کەمکردنەوەی ڕێژەی سووتەمەنی وایکردووە دروێنەکردنی گەنم بە هێواشی ئەنجام بدرێت، و دەبێت پارەی زیاتر بدەین بۆ کڕینی سووتەمەنی لە بازاڕی ئازاددا.
هەروەها جیهادی کێشاوەرزی بە بیانووی تەڕبوون،لە خالی کردنی گەنمەکان بۆ ناو سیلوەکان خۆی بوارد کە بووە هۆی ناڕەزایەتی جووتیاران.
شایانی باسە کە ئامادەبوون و کۆبوونەوەی جوتیاران لەبەردەم جیهادی کشتوکاڵی لە ناڕەزایەتی بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سووتەمەنی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.