فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی
سێشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۰   |  15-03-2022

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەمە، لەسەر داخوازی بانگەوازی حەوتوانەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی، لە زۆر یەک لە شارەکانی ئێران وەک تەورێز، رەشت، ئەردەوێڵ، کرمانشاه، شوشتر، ئەراک کۆبوونەوەی نارەزایەتی خانەنشینکراوان بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوانەدا خانەنشینکراوان داوای مافی رەوای خۆیان وەک زیاد کردن و وەک یەک کردنی مووچەکانیان هاوتەریب لەگەڵ چوونەسەری گرانی و هەڵاوسان و بەدواداچوون و جوابدانەوە لە لایەن دەوڵەتی رەئیسی دەکەن. هەروەها داوای دانەوەی قەرزەکانی سندووقی تەئمینی ئیجتماعی لە لایان دەوڵەتەوە دەکەن.