کۆبوونەوەی نارەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی عەلامەی تەباتەبائی
چوارشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۱   |  25-05-2022
رۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی عەلامەی تەباتەبائی لە دژی سەرکوتکردنی خوێندکاران و هەروەها سزای سالیک زیندان بەسەر خوێندکارێکی دەرچووی یاسای ئابووری ئەو زانکۆیە، لە بەردەم زانکۆ کۆبوونەوەو ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
شایانی باسە کە ئەم خوێندکارانە خوازیاری نەمانی فەزای ئەمنییەتی و پۆلیسی لە زانکۆ و دەخالەت نەکردنی حەراسەتی زانکۆ لە ژیانی خوێنداکاران بوون.