فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە تاران
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022

رۆژی یەکشەممە ٢٤ی رەزبەر خویندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە تاران کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتیان بەرێوە برد.

کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچوو کە حراسەتی زانکۆ گەمارۆی خۆپیشاندەرانیان دابوو و جگە لە هەڕەشەکردن لە خوێندکاران بە هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕاگرتنی کۆبوونەوەکە، بانگهێشتی خوێندکارانیان دەکرد بۆ قسەکردن و خۆپیشاندەران هاواریان کرد “ئەوەندە درۆمان بیستووە ئێمە گوێ ناگرین” و “هەموو کەس دەڵێ دیالۆگ، مەرگ بۆ درۆزنەکان” وەڵامی قسەکانی حەراسەتیان دایەوە. لەلایەکی دیکەوە بەسیجی زانکۆ بە ئامادەبوون لە شوێنی کۆبوونەوەکە و وتنەوەی دروشم هەوڵیدا کۆبوونەوەی خوێندکاران تێکبدات.