فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی شوفێرانی کامیونەکان لە بەندەری خومەینی
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، شوفێرانی کامیونە بارهەڵگرەکان لە بەندەری خومەینی لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی بار و مەعتەلی و چاوەڕێ بوونی لەڕادەبەدەر بۆ بار گواستنەوە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی ئابوری لەم دۆخە ئاڵوزەی وڵاتدا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

شایانی باسە ئەمە چەندەمین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەو شوفێرانەیە، بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکیان بە داخوازییەکانیان نەداوەتەوە و ئەمە بۆتە هۆی دڵ نیگەرانی ئەو شوفێرانە.