فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی نارەزایەتی ماسیگرانی بەلووچ
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی رەشەممە ماسیگرانی سیستان و بەلوچستان لە ناڕەزایەتی بە بەتاڵانبردنی ماسیەکانی ئەو دەریایە لە لایەن هەندێک لە شیرکەتە چینیەکانەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەو ماسیگرانە پارەی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەیان بە کاری ماسیگری دابین دەکەن، بەڵام دەڵێن لەو کاتەوە کە ئەو شیرکەتە چینیانە هاتوونەتە ئەم بەندەرە، بە تەواوەتی بازاڕمان تێک چووە و ماسیمان دەستناکەوێ.
جێی ئاماژەیە کە ئەو شیرکەتە چینیانە بە هاوکاری هێزە دەریاوانییەکانی سپای پاسداران، خەریکی تاڵانکردنی نە تەنیا ماسییەکان، بەڵکوو باقی زیندەورەکانی ئەو دەریایەن و ئەمەش ژیگەپارێزانی ئەو ئۆستانەی نیگەران کردووە.