کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی کارخانەی تولی پێرس
یەکشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۱   |  12-06-2022
ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، کۆمەلێک لە کرێکارانی کارخانەی تولی پێرس لە شارەکی سەنعەتی ئەلبۆرزی قەزوین، لە نارەزایەتی بە نەبوونی ئەمنییەتی کاری و وەدواخرانی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی.
بە وتەی نوێنەری كرێكارانی ناڕازی، لەگەڵ درێژەی ڕەوتی ئێستای ئەم بەشەی بەرهەمهێنان، نیگەرانی داخستنی کارخانەن،هەر بۆیە كرێكاران نیگەرانی لەدەست دانی كارەكانیانن، چونكە لە سەرەتای ئەمسالەوە گرێبەستیان نامێنێ. وتیشیی ماوەی سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.