فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕزایەتیی کادری دەرمان لە کرماشان
دوشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۴   |  03-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کادری دەرمانی پارێزگای کرماشان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر کێشەی ژیان و گوزەران و پێنەدرانی موچەکانیان لە بەردەم بینای زانکۆی علومی پزیشکی کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، ناڕازییان بە ئاماژەدان بە بارودۆخی دژواری کار و ژیانی خۆیان، خوازیاری دانی حقووق و مەزایا دواخراوەکانیان و باشتر کردنی دۆخی ژیان و گوزەرانیان بوون. ناڕازییان دەشڵێن: موچەی مانگەکانی ڕابردوویان لە خەزێنەی دەوڵەتدا ماوەتەوە و پێیان نەدراوە.