کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی خەلکی پۆشتكووه سەر ئۆستانی مازەندەران
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ،كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی “پۆشتكووه”ی مازه‌نده‌ران، له‌ئاست درووست كردنی به‌ندئاوی” فینسك” و له‌ناوچوونی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. سازكردنی به‌ندئاوی “فینسك” له ناوچه‌ی “پۆشتكووه”ی مازه‌نده‌ران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و كارناسانی ئه‌ندازیاری به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه. كارناسانی ژینگه له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: درووستكردنی ئه‌و به‌ندئاوه ئه‌بێته هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و وشكبوونی ده‌شتی “ته‌جه‌ن” و هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه. به‌وته‌ی ناڕازییان مافیای گواستنه‌وه‌ی ئاو له ئێران باڵاده‌سته و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و قه‌زایی نییه.