کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی خەڵکی دولفان دژبه له‌ناوبردنی ژینگه
پێنجشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۲   |  25-01-2024
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی گوندی حه‌سه‌ن ئابادی دولفان له پارێزگای لۆڕستان، له دژی دامه‌زراندنی كارخانه‌ی نه‌ساجی له‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرشیان كرده سه‌ریان و دوو خۆپێشانده‌ری به‌ساڵاچوو بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و كارخانه‌یه له نێو له‌وه‌ڕگه و زه‌مینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ساز بكات، به‌ڵام دانیشتووانی گوندی حه‌سه‌ن ئاباد ده‌ڵێن: دامه‌زراندنی ئه‌و كارخانه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی مێرگ و له‌وه‌ڕگه‌ی ناوچه‌كه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان وه‌شك ده‌كات و كه‌سب و كار، كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری له ناو ئه‌بات.