فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاوی شووش
سێشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۲   |  13-06-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزەردان كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاوی شارستانی شووشی دانیال دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواستەکانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاوی شووش له‌ ئاست خسووسی كردنی شیركه‌ت ناڕازین و خوازیاری ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكانات بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.