فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌خه‌زه‌نه‌كانی نه‌وت له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هر
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023

كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی به‌شی مه‌خزه‌نه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ری ماهشه‌هر، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٣٣ كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌خزه‌نه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ری ماهشه‌هر ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان پێ بدرێت له‌سه‌ر كار دوورخراونه‌ته‌وه‌ و‌ ڕێگه‌یان پێ نادرێت بچنەوە سه‌ر كاره‌كانیان. به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر خاوه‌نكاری شیركه‌ت و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هر به‌ڵێنیان دابوو كه‌ كێشه‌ی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و كرێكاران له‌ بارودۆخێكی سه‌ختی بەڕێچووندان.