فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب بەهۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا خاوه‌نكار هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانی له‌ كاتی خۆیدا نەداوە. به‌وته‌ی كرێكاران، ١٢٠ كرێكاری شاغڵ له‌و كارخانه‌ هێشتا جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠١، ئیزافه‌كاری و هه‌ندێك مه‌زایای دیکەیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.