فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شارەداری ڕوودبار
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له‌ دژی نه‌دانی حه‌قده‌ستە دواخراوەکانیان و حەقی بیمه‌کانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چوار بۆ پێنج مانگ لە حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠یان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار، ئیزافه‌كاری و حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران نادات. كاتێكیش له‌ دژی بارودۆخی خراپی ژیان و بەرێچوونیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ردەبڕن، به‌رپرسانی شاره‌داری ده‌ڵێن: سه‌رچاوه‌ی ماڵیمان بۆ پێدانی ئیزافه‌كاری و بیمه‌كانتان نییه‌.