ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی فازی ٦ی په‌ردیسی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی زه‌ویه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادسه‌رای په‌ردیس كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی بڕیاری دادگا و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان به قازانچی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان، به‌ڵام شیركه‌تی عومرانی په‌ردیس كه سه‌ر به سپای پاسدارانه به هاوكاری ئیداره‌ی “سه‌بتی ئه‌سناد” ڕێگری ده‌كه‌ن له جێبه‌جێ بوونی حوكمی دادگا و كێشه‌یان بۆ خاوه زه‌ویه‌كان درووست كردووه. ڕۆژی ڕابردووش كه خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م دادسه‌رای په‌ردیس كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه شیركه‌تی عومرانی په‌ردیسه و ئه‌بێ ڕاده‌ستی بكه‌ن.