فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایی کارمەندانی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکیەکان لە بەردەم بینای پارێزگای ئیلام
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەرمانان، کارمەندانی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی داواکاریەکانیان و کەم بوونی نرخی کاژێری کارکردن، لە بەردەم بینای پارێزگای ئیلام کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. هەروەها کارمەندانی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان لە ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی داواکارییەکانیان و دۆخی خراپی کار و ژیانیان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوە برد. لە لایەکی دیکەوە کارمەندانی تەندرووستی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان، بە هەمان شێوە دەستیاندایە کۆبوونەوە.