کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئاژەڵدارانی شارستانی ڕەی
یەکشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۲   |  03-09-2023
کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی دامەزراوەی ئاژەڵداری “دام گوستەر” لە شارستانی ڕەی، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ماوەیەک لەمەوبەر ژمارەیەک لە یەکەکانی ئەم ناوەندە لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی جەهادی کەشاوەرزی و هێزی ئینتزامی لەناوبراون و ئاژەڵداران لەئاست ئەم هەوڵەی هێزەکانی ڕژیم ناڕازین و بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەم شارستانە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بەم کردەوەیە بوون.