کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئۆپڕاتۆرەکانی پۆستی فشار قەوی لە تاران
سێشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۴   |  26-08-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە ئۆپڕاتۆرەکانی پۆستی فشار قەوی، لە بەرامبەر ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراندن لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کارمەندانە کە لە سەرتاسەری شارەکانی ئێرانەوە چوبوونە تاران، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.