کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەندامانی تەعاونی خانووبەرەی سرووشتی فارس
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گوڵان، کۆمەڵێک لە ئەندامانی شیرکەتی هەرەوەزی خانووبەرەی سرووشتی پارێزگای فارس، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتیی ئەندامانی شیرکەتی هەرەوەزی خانووبەرەی سرووشتی پارێزگای فارس، لە ئاست ڕادەست نەکرانی ئەو زەوییانەیە کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای فارس ڕادەست کرابوو بەڕێوەچووە، بەڵام شیرکەتی ئاوەدانکردنەوەی “سەدرا” ڕادەستکردنی ئەم زەوییانەی هەڵوەشاندووەتەوە.