فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بازاڕییان و خاوەن گەمییەکانی عەسەلوویە
شەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۲   |  09-12-2023

کۆمەڵێک لە بازاڕییان و خاوەن گەمییەکانی عەسەلوویە ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە بازاڕییان و خاوەن گەمییەکانی عەسەلوویە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەمشارە، لەئاست پەسەندکراوی مەجلیس کە پێ دەڵێن “محدودیت تە لنجی” ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم پەسەندکراوە بوون.