فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023

کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لە بەرامبەر بینای دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “نا بۆ ئێعدام” و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعدامیان مەکەن، خوازیاری ڕاگیران و هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی ئازیزانیان بوون.