کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە تاران
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، لە بەرامبەر بینای دەزگای دادی ڕژیم لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەڕێگەی وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی بە ناوەڕۆکی “نا بۆ ئێعدام” و “ئێعدام مەکەن”، خوازیاری ڕاگرتنی ڕەوتی ئێعدامەکان بوون. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.