کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی قوربانیانی بەندەر ڕەجایی لە بەندەرعەباس
یەکشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۴   |  04-05-2025

ڕۆژی شەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، نزیکەی ٣٠ کەس لە بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر ڕەجایی لە بەرامبەر وروودی ئەم بەندەرە دەستیاندایە کۆبوونەوە. ناڕازییان بە بەدەستەوە گرتنی وێنەی ئازیزانیان خوازیاری دیاری کردنی چارەووسیان بوون.
بەڕێوەبەری پزیشکی قانوونی پارێزگای هۆرمۆزگان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، ڕایگەیاند کە شۆناسی سێ کەسی دیکە لە قوربانیانی ئەم ڕووداوەیان بۆ دەرکەوتووە. بەم پێیە، هەتا ئێستا ناسناوی ٣٦ کەس لە ٧٠ قوربانی تەقینەوەکەی بەندر ڕەجایی، شناسایی کراوە.