کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی نەخۆشانی تووش بوو بە تۆتیزم لە مەشهەد
یەکشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۳   |  19-05-2024
کۆمەڵێک لە بنەماڵەی نەخۆشانی تووش بوو بە نەخۆشی ئۆتیزم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گوڵان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی بێهزیستی مەشهەد، لەئاست کەمبوونی دەوا و دەرمان، چوونەسەرەوەی نرخی داڕوەکان و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسان لەئاست دابین کردنی دەرمانەکان و بە نووسینی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “مردنی بێدەنگی منداڵانی ئۆتیزم لە بێهزیستی” و “منداڵانی ئۆتیزمی لە کوێ یاسا قەرار دەگرن”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.