کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بێهوەرزان و کادری تەندرووستی لە مەشهەد
شەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۳   |  01-02-2025

کۆمەڵێک لە بێهوەرزان و کادری تەندرووستی مەشهەد، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕێبەندان، لەئاست پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر بینای “قرشی” زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەیان بەوەکرد کە دوو مانگە بە بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستیمان ڕاگەیاندووە کە پشتگوێ خستنی، خواستی ١٠٠ هەزار کادری تەندرووستی ناوەندی بێهداشت، دەبێتە هۆی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی، بەڵام هیچ کەس وەڵامدەرەوەمان نەبووە.