کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەرژەوەندخوازانی زەوییەکانی گاوازەنگ لە زەنجان
یەکشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۴   |  06-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە بەرژەوەندخوازانی زەوییەکانی گاوازەنگ، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداریی زەنجان، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەرۆکی “٢٧ ساڵ ناکارامەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی شاری لە زەنجان” و “گاوازەنگی زەنجان، مێژووی زیندوو”، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەم پڕۆژەیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.