کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەبەرانی کانوونی پارێزەران لە تاران
شەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۲   |  26-08-2023
ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی کانوونی پارێزەران و یەکێتی سەرتاسەری کانوونی پارێزەرانی دادگوستەری ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکراوی نوێی مەجلیسی ڕژیم، لە بەرامبەر بینای شوڕای نیگەهبان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی پەسەندکراوی نوێی مەجلیس، مافی دەرکردنی مۆڵەت نامەی پارێزەری لە کانوونەکانی پارێزەران وەرگیراوەتەوە و سپێردراوە بە ناوەندەکانی ژێرمەجمووعەی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی و ئەمەش ناڕەزایەتیی پارێزەرانی دادگوستەری لێکەوتووەتەوە.