کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی تەماتەکاران لە بووشێهر
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
رۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، کۆمەڵێک ڵە تەماتەکارانی ناوچەکانی بووشێهر، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتیی تەماتەکارانی ناوچەکانی “بەردخوون” و “ئابدوون” لە پارێزگای بووشێهر لە ئاست “دانانی تارفەی نادادپەروەرانە لەسەر تەماتە” و “دزینی دەستڕەنجی جووتیاران لە لایەن دەوڵەت و دەڵاڵەکان”، هەروا بەردەوامە و ناڕازییان خوازیاری وەڵامدانەوەی دەوڵەت و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.