فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جووتیارانی کرماشان
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

کۆمەڵێک لە جووتیارانی کرماشان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە بەرامبەر ئوستانداریی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی بەردەوامی پارەی گەنمەکانیان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و دەڵێن: هەتا ئێستا چەندین جار بەڵێنیان پێ داوین کە پارەی گەنمەکانمان پێ دەدرێت، بەڵام، هیچ هەنگاوێک بەم ئاڕاستەیە هەڵنەگیراوە. دەشڵێن: هەر کاتێک بەدواداچوون لەسەر خواستەکانمان دەکەین، پێمان دەڵێن ئەم حەفتەیە نا، حەفتەی داهاتوو، ئەم مانگ نا، مانگی داهاتوو، ئەمەش، کێشە و گرفتێکی زۆری لەبواری ماڵی بۆ جووتیاران پێکهێناوە.