فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جووتیاران لە خوزستان
چوارشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۳   |  05-06-2024

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە جووتیارانی خوزستان، لە بەرامبەر ئۆستانداری خوزستان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جووتیارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداری خۆزستان، لە ئاست نەدرانی پارەی گەنمەکانیان کە دوو مانگ لەمەوبەر ڕادەستی وەزارەتی کەشاورزیان کردبوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن: دەوڵەت پارەکانمانی خواردووە و کەسیش وڵامدەرەوەمان نییە.