فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کشوەری و لەشکەری لە شاری کرماشان، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بەوتنەوەی چەندین درووشمی وەک “بەیتولماڵ و خەزانە، جەولانگای دزانە”، “لەژێر باری ئاوسان، شکاوە پشتی خەڵک”، “دێوەزمەی ئاوسان، کەوتووەتە دەستی خەڵک” و “ڕەنج و زەحمەتی ئێمە، تاڵانیان کرد دەستکەوتمان”، خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسان بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بوون.