کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە کرماشان
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کشوەری، تەئمینی ئیجتماعی، مۆخابەرات و بێهداشت و دەرمان، لە بەرامبەر بینای سندووقی خانەنشینی کشوەری لە کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشینان لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری باشتربوونی دۆخی گوزەرانیان، خۆش بژێوی، بەهرەمەندبوون لە بیمەی کارئامەد و ئیجرایی کردنی یەکسان سازی حقووقەکانیان لەگەڵ کرێکارانی شاغڵ بوون.